لە عێراق 78 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-08-23       329       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە ژمارەی توشبوانی نوێ و هاوكات 78 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە 20یان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 542 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان حەوت هەزارو 151 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە دو هەزارو 24 توشبویان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە نۆ هەزارو 142 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 78 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە لەوانە 20یان لە هەرێمی كوردستان بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×