ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنا لە هەرێم: 2021 توشبو، 20 گیانلەدەستدان
  2021-08-23       507       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ و هاوكات 20 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 13 هەزارو 458 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك دو هەزارو 24 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 339 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×