بەرپرسێكی یەكگرتو: لەسەدا 50ی داهاتی هەرێم ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت
  2021-08-23       276       

بەقسەی بەهزاد دەروێش، ئەندامی ئەنجومەنی شورای گشتی یەکگرتوی ئیسلامی لەسەدا 50ی داهاتی هەرێمی كوردستان ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت كە ئەوەش متمانە لەنێوان هاوڵاتی و دەسەڵات ناهێڵێت و لەكاتی هێرشی دەرەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێم مەترسی دروست دەكات.

ئاوێنە: بەهزاد دەروێش، ئەمڕۆ دوشەممە، بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای وتوە"بەپێی داتا و بەدواداچونەکانمان لانیكەم 50%ی داهاتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت، واتا ڕێژەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان 50%یە."

وتیشی"ئەمەش خاڵێکی لاوازە کە متمانە لە نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات نامێنێت و مەترسی دروست دەکات کە هەر کاتێک هێرشێکی دەرەکی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت."

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی شورای گشتی یەکگرتوی ئیسلامی لەگەڵ ئەوە وتویەتی"ناکرێت هەرێمی کوردستان بە عێراق بەراورد بکەین چونکە حوکمی میلیشیا تا ڕادەیەک لە عێراقدا باڵادەستە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×