قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وزە قەرزەكانی كارەباو نرخی بەنزین تاوتوێ دەكات
  2021-08-23       292       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە وزە كرد و لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی گرفتە‌كان گفتوگۆ كرا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەكەدا بەئامادەبونی وەزیری كارەبا، سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی بە‌دواداچون و بریكاری وەزارەتی سامانە‌ سروشتییە‌كان، قوباد تاڵە‌بانی سەرنجەكانی خۆی خستەڕو لەبارەی ئەنجامی بەسەركردنەوەی فەرمانگەی كارەبای سلێمانی و باسی لەوەكرد خەڵك بەرچاویان ڕون نییە لەبارەی قەرزەكان و وردەكارییەكانی پێوەری زیرەك و میكانیزمەكانی كاركردنیش لە ئاست چاوەڕوانییەكاندا نین و پێویستە چاكتر بكرێن.

لەمبارەیەشەوە بڕیاردرا دەوامی وەزارەتی كارەبا ڕێكبخرێتەوە بەتایبەت فەرمانبەرانی دابەشكردنی پسولە.

لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە وەزارەتی كارەبا هەمو توانایەك بخاتەگەڕ بۆ زیادكردنی ئاستی پێدانی وزەی كارەبا بە هاوڵاتیان و باشتركردنی رێوشوێنەكانی بژاردنی قەرزەكانی هاوڵاتیان بەجۆرێك بێت بتوانن بیگێڕنەوەو لۆدی زۆری سەر فەرمانگەكانی كارەبا دابەش بكرێت و كەم بكرێتەوە.

لەبارەی نرخی بەنزینەوە گفتوگۆ لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخەكەی كرا كە كەمبونەوەی هاوردەیە بەتایبەت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن و نیو لیتر هەیە، جگە لەمەش نرخەكەی لەسەر ئاستی جیهان بەرز بوەتەوە.

لەمبارەیەشەوە وزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردرا بەرچاوڕونی زیاتر بداتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×