وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند
  2021-08-23       452       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە کە زیاتر لە 124 هەزار خوێندكار لە هەمو بەشەکان بەشداربون تێیدا.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەنجام و رێژەی بەشداربون و دەرچونی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، 207 دۆسێی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا تۆمارکراون.

سەبارەت بە رێژەی دەرچون وەزیری پەروەردە ئاشكرایكرد، رێژەی دەرچون لە بەشی زانستی لە تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم لەسەدا 30.88 و لە بەشی وێژەیی لەسەدا 19.09، لە بەشی پیشەیی لەسەدا 18 و لە بەشی خوێندنی ئیسلامی لەسەدا 43 بوە.

ئەوەشی خستەڕو، كە خولی دەوەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 6ی 9 ئەنجام دەدرێت.

بەقسەی وتەی وەزیری پەروەردە ژمارەی یەکەمەکان بەمشێوەیە بوە:

لە بەشی زانستی 18 خوێندكار یەکەم بون، 44 کەس دوەم بون و یەک کەس سێیەم بون.

لە بەشی وێژەیی یەک خوێندكار یەکەم بوە، دو خوێندكار دوەم بون، دو خوێندكار سێیەم بون.

لە بەشی پیشەیی پێنج خوێندكار یەکەم بون، چوار خوێندكار دوەم بون و پێنج خوێندكار سێیەم بون.

لە بەشی خوێندنی ئیسلامیش یەک خوێندكار یەکەم بوە، یەک خوێندكار دوەم بوە و یەک خوێندكاریش سێیەم بوە.

لێرەوە ئەنجامەكانت وەربگرەوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×