"حەوت پەنابەری كورد لە لیتوانیا، نزیكەی هەفتەیەكە پەیوەندییان لەگەڵ كەسوكاریان نەماوە"
  2021-08-23       406       

ماڵپەڕی پشتی نیوز بڵاویكردەوە، حەوت گه‌نجی كوردی باشوری كوردستان كه‌ رویان له‌ وڵاتی لیتوانیا كردبو، نزیكەی هەفتەیەكە  په‌یوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ كه‌سوكاریان نه‌ماوەو نادیارن.

ئاوێنە: ماڵپەڕەكە كە روماڵی پرسەكانی تایبەت بە پەنابەرانی كورد لە ئەوروپا روماڵ دەكات، ئەمشەو دوشەممە، بڵاویكردۆتەوە "به‌پێی زانییاریه‌كان كە بەتایبەت دەست پشتی نیوز كەوتون، له‌ رێكه‌وتی 11/8/2021 له‌ كه‌مپه‌ داخراوه‌كه‌ی لیتوانیا نزیكه‌ی 10 په‌نابه‌ری كورد به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی هەڵهاتون."

وتوشیەتی "پاش چه‌ند ڕۆژێك سێ كه‌سیان دوباره‌ ده‌ستگیركرانه‌وه‌و حەوت په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ی دیكەش‌ تا ڕۆژی 17/8/2021 په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌سوكاریانه‌وه‌ هه‌بوه،‌ به‌ڵام له‌ دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ دوشەممە، هیچ په‌یوه‌ندیكیان له‌ گه‌ڵ كه‌سوكاریان نه‌ماوه‌و تا  ئێستاش نادیارن."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×