2021-08-24   316     
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا و دەڵێت، لە 46 سامپڵ 20 منداڵیان توشبوو بوون.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا د. پشدەر عەبدووڵا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری (دووشەممە 23ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لەکۆی 46 سامپڵ کە بۆ پشکنینی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی دکتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاریەوە نێردراون لە ماوەی دوو ڕۆژدا 20 سامپڵیان پۆزەتیڤن بەداخەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تکایە خۆپارێزی زیاتر بکەن، چونکە ژمارەی تووشبووان لە ناو منداڵاندا زۆر بەرز بووەتەوە."