2021-08-24   493     
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرانبونی نرخی خواردەمەنی بەتایبەت ئارد هۆکاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئەواندایە، په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئەواندا نییه، "هه‌ر ته‌نێک ئارد 60 دۆلاری چوەته‌سه‌ر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بوه".
ئاوێنه: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "به‌گشتی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی که‌لوپه‌ل له عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ژێر کاریگه‌ری گرانبونی به‌تایبه‌تی که‌لوپه‌لی خۆراکیه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی جگه له‌وه‌ی که به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به پاره‌ی عێراقی به‌رزبوه‌وه بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو نرخی ئه‌و که‌لوپه‌لانه زیاتر چوه سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مادده‌ی خۆراکیه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی ئارد که چه‌ند ڕۆژێکه نرخی نان به‌رزبوەته‌وه ئێمه به‌دواداچونی ته‌واومان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌کان کرد چونکه ئاردی سپی که بۆ نانه‌واخانه‌کان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت، ئێمه دانیشتنمان له‌گه‌ڵ کردن هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌سه‌رئاستی جیهانی گه‌نم له بۆرسه‌ی جیهانی گرانبووه هه‌ر ته‌نێک ئارد 60 دۆلاری چۆته‌سه‌ر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان رۆژی رۆژی (یەکشەممە 22ی ئاب) کۆبونه‌وه‌یه‌کیان کرد له‌نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ دیراسه‌کردنی ئه‌و بابه‌ته به‌و شێوازه بو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئەواندا نییه، "ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌ته ده‌چێت دراسه‌ی بارودۆخی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی وه‌زاره‌ته‌که به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه‌تی به‌رچاوڕونی ته‌واو له‌گه‌ڵ ستافێک له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین چۆن بتواننین ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ین".
کەمال موسلیم باسی لەوەشکرد، "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه هه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی باج و ڕسومات و له مه‌سه‌له‌ی کاره‌با و پێدانی سوته‌مه‌نی و ئه‌و کارئاسانیانه‌ی که حکومه‌ت بۆخۆی ده‌توانێت بیکات، ڕۆژی پێنجشه‌ممه جارێکی تر ئه‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیدارانه کۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته".
دەشڵێت، "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له لیژنه‌ی کڕینی ئه‌و مادده خۆراکیانه نیه ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی له دانیشتنه‌کانماندا داوامانکردوه که به‌حوکمی ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌و خۆراکه بۆ خه‌ڵکی هه‌رێم ده‌نێردرێت نوێنه‌ری ئێمه‌شی تێدا بێت ئینشائه‌ڵا له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا واده‌که‌ین نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانیش له‌م لیژنه‌یه‌دا بێت، به‌ڵام ئه‌و ئارده‌ی که له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه بۆ فۆڕمی خۆراکه‌که دابه‌شده‌کرێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و ئارده‌وه نییه که ده‌درێته فڕنی نانه‌واخانه‌کان چونکه ئه‌وه‌ی لای ئێمه لای وه‌زاره‌تی بازرگانی دابه‌شده‌کرێت بۆ هاوڵاتیانه نه‌ک ئێمه بیفرۆشینه‌وه به فڕن و نانه‌واخانه‌کان".
کەمال موسلیم وتیشی، "به‌ڵێنی ئه‌وه بەخەڵک ده‌ده‌ین وه‌کو وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆمان، و وه‌کو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌مومان له‌سه‌ر خه‌تیین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بتوانیین به‌کاری بهێنیین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئارد له بازاڕه‌کان".