كارەبای سلێمانی: بابه‌تى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هیچ بنه‌مایه‌كى نیه‌‌
  2021-08-24       254       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"بابه‌تى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى هیچ بنه‌مایه‌كى نیه‌‌".

ئاوێنه‌: ئەمرۆ سێشەممە 24-8-2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى، كه‌ جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌ و ئێمه‌ زۆر به‌گرنگییه‌وه پێشوازییمان له‌و سه‌ردانه‌ كردوه‌، كه‌ به‌رێزیان فه‌رمانگه‌كانى كاره‌باى به‌فه‌رمانگه‌یه‌كى گرنگى خزمه‌تگوزاریی هاوڵاتیان زانیوه‌، بۆیه‌ سه‌ردانى كردوه‌، تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداریی چۆنیه‌تى راییكردنى مامه‌ڵه‌ هاوڵاتیان بێت،به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێزیان، (ماڵپه‌رڕێك) دوور له‌ پرانسیپه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى و بۆ چه‌واشه‌كارى، هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌ستراوى بۆ سواڵى لایك و كۆمێنت و به‌رزكردنى ریچى په‌یجه‌كه‌یان، بابه‌تى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى بڵاوكردوه‌‌ته‌وه‌، كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى نیه‌‌".

ئاماژەی بەوەشداوە،"پێویسته‌ له‌م بارودخه‌كه‌ میدیاكاران و میدیاكان، بۆ تێكنه‌دانى سه‌قامگیرى و دروستكردنى دڵه‌ راوكێ هه‌واڵى بێبنه‌ما و ناراست بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"هه‌میشه‌ ده‌رگاى فه‌رمانگه‌كانمان واڵابوه‌ بۆ سه‌ردانى هه‌ر به‌رێزێك كه‌ بیه‌وێٍت بزانێت فه‌رمانگه‌كانى كاره‌با چه‌ند سه‌رقاڵن به‌ خزمه‌تى هاوڵاتیان، هاوكات پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌ت، كاربكه‌ن بۆ دانانى میكانێك بۆ دانانى سنورێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و بێ بنه‌ما كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ پشێوى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×