سلێمانی.. ئەو کەسەی کامێراکانی هاتوچۆی شێواندبوو دەستگیرکرا
  2021-08-24       534       

هاتوچۆی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد كە کامێراکانی چاودێریی هاتوچۆی شێواندبوو، کەسەکە شۆفێری تاکسییە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون بۆ شێواندنی ژمارەیەک کامێرای چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک پردی کۆبانێ، تۆمەتباری ئەنجامدانی ئەو کارە لە ڕۆژی 7ی ئاب لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی دەستگیرکرا.

ئەو کەسەی کامێراکانی هاتوچۆی شێواندبوو ناوی (ڕ.ع.ع)ــە و لەدایکبووی 1997ــە، لەشاری سلێمانی دادەنیشێت و شۆفێری تاکسییە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (240) لە یاسایى سزادان بە تۆمەتى شێواندنى موڵک و ماڵى میری، ڕاگیراوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×