یەكگرتوو: كەسانێك بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوە و عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن
  2021-08-24       522       
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوەیەكە كەسانێك كە هیچ پابەندیەكیان بە یەكگرتووەوە نەماوە، بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوە و خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن.

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی  ڕێبوار تاڵەبانی بوو بە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بووه‌ به‌ پارتى و په‌یوه‌ندى به‌ یه‌كگرتووى ئیسلامییه‌وه‌ نه‌ماوه‌، بەڵام ڕێبوار تاڵه‌بانى له‌ دیدارێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، "من نەبوومەتە پارتی ئەگەرچی پارتی بوون عەیب نییە، ئێستا هیچ پەیوەندییەکی حیزبیم بە یەکگرتووەوە نەماوە".

له‌به‌رامبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ و لێدوانى رێبوار تاڵه‌بانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتووە و هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتووەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوە و خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن..!!

له‌ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌، ئێمە لەم ویستگەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنوسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاورێ و هاوبیر بوین و لە ماڵی یەكگرتوو دا بونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری وحیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەرێ.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەروا ركابەر و دۆستانی یەكگرتوو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانرەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەلەتێ و دڵقایمتر دەبێ و بەردەوامەو سەدان گەنجی خوێندەوارو خوێنگەرمی ئامادەیە بۆ جێگەیان ..!

دەقی ڕاگەیەندراوەكەى یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان رونكردنەوەیەك :

ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوەو هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن ..!!


ئێمە لەم ویستگەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنوسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاورێ و هاوبیر بوین و لە ماڵی یەكگرتوو دا بونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری وحیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەرێ .. هەروا ركابەرو دۆستانی یەكگرتو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانرەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەلەتێ و دڵقایمتر دەبێ و بەردەوامەو سەدان گەنجی خوێندەوارو خوێنگەرمی ئامادەیە بۆ جێگەیان ..!


شەكاوەبێ ئاڵای ئازادی وبرایەتی ودادپەروەری
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×