2021-08-24   550     
ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجمەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "بە ھەوڵدانێکی زۆر و گفتوگۆکردن لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، توانیمان ئەو پڕە پارەیە لابەرین کە لە ھاوڵاتیان و بازرگانان وەردەگیرا لە دیوی ئێرانەوە".
ڕاشیگەیاند "ھاوڵاتیان و بازرگانان و خوێندکاران و نەخۆشان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە ڕێگەی ده‌روازه سنووریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، لەدیوی ھەرێمی کوردستان پشکنینیان پێ دەکرا بەلام لە دیوی ئێران قەبوڵ نەدەکرا و به بڕێك پاره‌یان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دووبارە ئەنجامدانی پشکینی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشدا، ''ئەو ڕێکارە ، ببوە بارگرانی زۆر بۆ ھاوڵاتیان، خۆشبەختانە توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو ڕێکارە لادەبرێت و کار بە پشکنینی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن دووباره پشكنینی كۆرنایان بۆ ناكرێت، ته‌نها یه‌كجار پشكنین ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ كاری پێده‌كرێت".