چەند هاوەنێك لە نزیك هەولێر كەوتنە خوارەوە
  2021-08-24       299       

بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند هاوەنێک لە سنوری پارێزگای هەولێر لە نزیک قوشتەپە لە گوندەکانی "دۆڵەبەکرە"، "دۆڵەزە" و "باشتەپە" کەوتنە خوارەوە، هاوەنەکان لە چۆڵەوانیدا کەوتون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبوە.

ئاوێنە: ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە، بۆ  روداو ئەوەشی وتوە"لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاگادارکراینەوە کە چەند هاوەنێک لە نزیک قوشتەپە کەوتونەتە خوارەوەو ئێستا تیمەکانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×