قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه‌یه كه ده‌بێت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ڕێكبخرێنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌یی بۆ باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و جیبه‌جێكردنی پلانه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا هاتون لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكان و سەرۆكی دەستەكانی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبونی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی "چۆنییه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕكردنه‌وه و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی پته‌وتر له‌نێوانیاندا."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی به‌كارهێنانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زیره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و رێنماییه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی چاكسازی له‌هه‌مو سێكته‌ره‌كان.