تاڵیبان دیداری مەلا عەبدولغەنی برادەر لەگەڵ سەرۆكی سی ئای ئەی پشتڕاست ناكاتەوە
  2021-08-24       884       
مەلا عەبدولغەنی برادەر، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، لە هەواڵێكدا بڵاویكردبوەوە دوێنێ دوشەممە، ویلیام بێرنز، سەرۆكی دەزگای ناوەندی هەوڵگری ئەمریكا(سی ئای ئەی) بەنهێنێ لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان لە كابوڵ كۆبوەتەوە. بەڵام بزوتنەوەی تاڵیبان ئەو هەواڵە نە پشتڕاست دەكاتەوە نە رەتیدەكاتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەوبارەیەوە وتی، ناتوانم هەواڵی دیداری سەرۆكی سی ئای ئەی لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر، پشتڕاست بكەمەوە.

دەبێت تاوەكو 31ی ئەم مانگە، هێزە بیانییەكان لە ئەفغانستان بچنە بەتەاوی بچنە دەرەوەو تاڵیبانیش جەختی كردۆتەوە كە ئەو وادەیە درێژناكەنەوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی نوسیویەتی، پێدەچێت ئەو وادەیەو هەروەها پڕۆسەی بردنە دەرەوەی هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئەو ئەفغانیانەی لەگەڵ ئەمریكا كاریان كردوە لە ئەفغانستان، بابەتی كۆبونەوە نهێنییەكەی نێوان سەرۆكی سی ئای ئەی و مەلا عەبدولغەنی برادەر بوبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×