وتەبێژی حكومەت: لەماوەیەكی دیاریكراودا موچەی گشت وەزارەتەكان دابەش دەكرێت
  2021-08-24       568       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی لەسەدا 100ی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.

ئاوێنە: جوتیار عادل، ئێوارەی ئەمڕۆ لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"سبەی (چوارشەممە) دەست بە دابەشکردنی لەسەدا 100ی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت و بەپێی سیولە لە ماوەیەکی دیاریکراودا موچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتبوی، سبه‌ی چوار شەممە 2021/8/25، موچه‌ی مانگی (هەشت)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×