پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تی له‌ئافره‌تێك كردبو ئەگەر بڕێك پارەی نەداتێ لەكاتێكدا پێشتر سێ هەزار دۆلاری لەو ئافرەتە بەهەمان هەڕەشە وەرگرتوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد به‌ناوی (م. ح. ع. له‌دایكبوی 1996) كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسیویه‌تی‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تییه‌كانیدا بڕی 3000 دۆلار (30 وه‌ره‌قه)ی له‌سكاڵاكار وه‌رگرتوه‌و پاش ماوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار داوای بڕێكی دیكه‌ی پاره‌ی له‌ئافره‌ته‌كه كردوه، بۆیه ئافره‌ته‌كه ناچار ده‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو تۆمار ده‌كات."
پۆلیس وتوشیەتی"پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارو سه‌یركردنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری‌و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاواوه ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا."
ئاشكراشیكردوە، تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی 2 له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن.