2021-08-25   517     
ئیمانوێل ماكرۆن
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یی هه‌رێمایه‌تی به‌غدا، ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سه‌ردانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات.
ئاوێنه: كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا (ئه‌لیزێ)، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه كورت ده‌بێت‌و رۆژی (2ی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ر ی 2021) ده‌كرێت و مه‌به‌ستی ماكرۆن ده‌ربڕینی پشتیوانی میحوه‌رییه بۆ عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره له‌ناوچه‌كه‌دا.
ماكرۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له‌كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی به‌غدا به‌شداری ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر‌و شا عه‌بدوڵای دووه‌م، پادشای ئوردن له‌لوتكه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا‌و محمد بن سه‌لمان، پادشای سعودیه به‌شداری ده‌كه‌ن.