ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: زۆترین گیانلەدەستدان لە هەولێرە
  2021-08-26       485       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 84 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات 70 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 44 هەزارو 512 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 84 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە هەشت هەزارو 728 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 70 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە پارێزگای هەولێر بون و ژمارەیان هەشت گیانلەدەستدان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×