وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن)، رایگەیاند، رودانی
تەقینەوەیەكی دیكە لەنزیك فڕۆكەخانەی كابوڵ پشتڕاستدەكەنەوەو دەشڵێت: لە تەقینەوەی
یەكەمدا ژمارەیەك ئەمریكی و مەدەنی بونەتە قوربانی.
ئاوێنە: جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، كەمێك لەمەوبەر لە
تویتێكدا وتی، تەقینەوەی یەكەم كە لە نزیگ "درەوازەی ئابی" فڕۆكەخانەی
كابوڵ رویداوە، "هێرشێكی ئاڵۆز" بوەو لە ئاكامی ئەوەش ژمارەیەك ئەمریكی
و مەدەنی بونەتە قوربانی.
هەروەها وتوشیەتی، تەقینەوەیەكی دیكە لە نزیك هۆتێل "بارۆن" رویداوە
كە نزیكە لە شوێنی تەقینەوەی یەكەم.
لەبارەی قوربانیانی تەقینەوەكەوە ژمارەی جۆراو جۆر بڵاودەكرێنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە ئاشكرایكردوە كە 13
كەس لە تەقینەوەكاندا كوژراون و لەنێویاندا منداڵ هەن و هەروەها ژمارەیەك چەكداری
تاڵیبانیش لە تەقینەوەكاندا برینداربون.
بەڵام كەناڵی سكای نیوز، ئاشكرایكردوە كە تاوەكو ئێستا ژمارەی قوربانیانی
هەردو تەقینەوەكە گەیشتۆتە 18 كوژراو و 45 بریندار.