چوار سەربازی ئەمریكی لە تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵدا كوژران
  2021-08-26       421       

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن)، ئاشكرایكرد، لە تەقینەوەكانی ئەمڕۆ(پێنجشەممە)ی فڕۆكەخانەی كابوڵدا، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون. 

ئاوێنە: جۆن كیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا وتی، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لە "هێرشە ئاڵۆزەكە"ی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی كابوڵدا كوژراون و ژمارەیەك سەربازی دیكەی ئەمریكیش بەهۆی برینداربونەوە لەژێر چارەسەردان.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی "ۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریكییانە لە دو تەقینەوەكەدا كوژراون چوار سەربازەو ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردۆتەوە كە، باڵیۆزی ئەمریكا لە كابوڵ بە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی وتوە، چوار سەربازی ئەمریكی لە تەقینەوەكاندا كوژراون و سێ سەربازی دیكەش برینداربون.

ئەمڕۆ پێنجشممە، دو تەقینەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رویانداوە بەپێی قسەی سەرچاوە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە ژمارەیەكی زۆر قوربانی لە تەقینەوەكان كەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×