2021-08-27   428     
ئەمریکا لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا لەفڕۆکەخانەی حامید کارزای لەکابوڵەوە نزیکەی ١٢ هەزارو ٥٠٠ کەسی دەرباز کردووەو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاند، تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: کۆشکی سپی لەراگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا لە فڕۆکەخانەی حامید کارزای لەکابوڵەوە نزیکەی ١٢ هەزارو ٥٠٠ کەسی دیکەیان دەرباز کردووە کە هەشت هەزار و ٥٠٠ کەسیان بە فڕۆکەی سەربازیی و چوار هەزار کەسیشیان بە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان براونەتە دەرەوەی وڵاتەکە.
لە ١٤ی ئابەوە کە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن، دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا ١٠٥ هەزار کەس لەلایەن ئەمریکاوە گوازراونەتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا -پێنتاگۆن- رایگه‌یاند، تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هێرشه خوێناوییه خۆكوژیه‌ی دوێنێ كرایه سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 170 كه‌س كوژران‌و بریندار بوون‌و له‌ناو كوژراوه‌كان 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش هه‌بوون.
وتیشی، "ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین تائێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه ماون.. هه‌ڕه‌شه‌ی دیاركراوو راسته‌قینه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌ڵكو ته‌نها له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه ئه‌نجام درابوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی له‌پێویستی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه، كه له‌پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه بوون‌و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و تاوانبارانه راده‌ستی دادگا بكرێن و هێرشه‌كه‌شی به‌توندی ئیدانه كرد.