ئەمریكا وەڵامی تەقینەوە خۆكوژییەكانی كابوڵی دایەوە
  2021-08-28       699       

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن) رایگەیاند، لە هێرشێكدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، یەكێك لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوە خۆكوژییەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵیان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كوشتوە كە سەربە ویلایەتی خۆراسانی رێكخراوی داعش بوە.

ئاوێنە: بەپێی قسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، هێرشەكە لە ویلایەتی نەنگەرهاری ئەفغانستان ئەنجامدراوەو بەگوێرەی زانیارییەكان لە هێرشەكەدا هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی بەرنەكەوتوە.
ئەو هێرشەی ئەمریكا رۆژێك دوای تەقینەوە خوێناوییەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵ هاتوە كە تێیدا لانیكەم 170 كەس كوژراون لەنێویاندا 13 سەربازی ئەمریكی.

ویلایەتی خۆراسانی رێكخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵی لەئەستۆ گرتبو.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە هێشتا پڕۆسەی گواستنەوەی ئەمریكییەكان و هاوكارە ئەفغانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی كابوڵ، لەبەردەم مەترسیدایە.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كابوڵ داوای لەو هاوڵاتییە ئەمریكییانە كردوە كە ەل ئێستادا لە دەروازەكانی "ئەبی گەیت" و رۆژهەڵات و باكوری فڕۆكەخانەی كابوڵن، دەستبەجێ ئەو شوێنانە جێبهێڵن.

جۆ بایدن رۆژی هەینی بەڵێنی دابو كە هێزەكانیان وەڵامیان بۆ تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵ دەبێت و سزای ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوانە دەدەن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×