هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا: پۆپۆلیست‌و سەوزەكان سەركەوتن
  2019-05-27       2352       

ئا: ئاوێنە

 

ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا گۆڕانكارییەكی گەورەی لەپێكهاتەی فراكسیۆنەكاندا بەدیهێناوە، بۆ یەكەمجارە حیزبە سۆسیالیست‌و محافزەكارەكان زۆرینەی پەرلەمان پێكناهێنن‌و حیزبە سەوزو پۆپۆلیست‌و راسیستە توندڕەوەكان براوەی سەرەكین.



پارلەمانی ئەوروپا کە بارەگاکەی لەبرۆکسل‌و ستراسبۆرگە، لە٧٥١ کورسی پێكدێت كە نوێنەرانی لە ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەكەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێرێن. 

 


هەر وڵاتەو بەپێی ژمارەی دانیشتوانیان نوێنەر دەنێرنە ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە.


پەرلەمانی ئەوروپا بودجەی یەکێتی ئەوروپاو بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دیاریدەكا‌و سیاسەتی یەكێتییەكە دادەڕێژێت‌و رۆڵی یەكلاكەرەوەی دەبێت لەدابەشكردنی پۆستەكاندا.



رێژەی بەشدار بون لەم هەڵبژاردنەدا لەهەمو هەڵبژاردنەكانی 40ی رابردوی پەرلەمانی ئەروپا زیاتر بو، كە زیاتر لە51% بەشدارییان كرد، پێنج ساڵ لەمەوبەر رێژەی بەشدار بون تەنها 42% بو.

 



شەپۆلی هێزە ناسیۆنالیستی‌و راسیست‌و راستە توندڕەوەكان‌و حیزبە سەوزەكان، باڵادەستی حیزبە محافزەكار‌و سۆشیال دیموكراتەكانی لەپەرلەمانی ئەوروپادا كۆتایپێهێنا.



ژمارەی كورسییەكانی فراکسیۆنی محافزەکار EPP لە ٢١٦ کورسییەوە دابەزی بۆ  ١٨٠ كورسی.


ژمارەی كورسییەكانی فراكسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان  S & Dلە 191  کورسییەوە دابەزی بۆ ١٥٢ کورسی.


چیتر حیزبە سۆشیالیستەکان و محافزەکارەكان وەک ٤٠ ساڵی رابردو زۆرینەی پەرلەمانی ئەوروپا پێكناهێنن، محافزەکارەكان ٢٥٪ دەنگەکانی بەدەستهێناو سۆسیال دیموکراتەکان ٢٠٪ی دەنگەکان.



گرنگترین روداوەكانی ئەم هەڵبژاردنە بریتی بون لە:


 لەفەرەنسا حیزبی "یەكێتی میللی" راستی توندڕەوص راسیست، بەسەرۆكایەتی "مارین لۆپین" لەحزبەكەی ئیمانۆیل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسای بردەوە كە حیزبی "كۆمار بۆ پێشەوە"یە، حزبەكەی لۆپین ٢٤٪ی دەنگەكانی بەدەستهێناو حیزبەكەی ماكرۆن ٢٢.٥٪.



لەبەریتانیا حزبی تازە دامەزراوی "برێكست" كە هەواداری چونە دەرەوەی بەریتانییە لەیەكێتی ئەوروپا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا‌و ٣١٪ی دەنگەکانی بردەوە، دو پارتە دێرینەكەی بەریتانیا محافزەكار‌و كرێكاران پاشەكشەی گەورەیان كرد.


لەئیتالیا ماتیو سالڤینی، سەرکردەی حزبی راستڕەوی لیگ، لەنێو 11 حیزبدا توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت كە 32%ی دەنگی ئیتاڵییەكان بو.


لەئەڵمانیا حیزبی دیموکرات مەسیحیی "ئەنجێلا مێرکل" كە پێنج ساڵا لەمەوبەر ٣٥٪ی دەنگی ئەڵمانەكانی هێنابو لەم هەڵبژاردنەدا تەنها ٢٨٪ بەدەستهێنا، حزبی چەپی سۆشیال دیموکرات دەنگەكانی لە ٢٧٪ەوە دابەزی بۆ ١٥٪‌و حزبی ئەی ئێف دی راستڕەوی ئەڵمانیا ١٠.٥٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.


دو سەركردەی سەربەخۆخوازی كەتەلۆنیا لەئیسپانیا، كارلۆس پوجدمون‌و كە ئێستا لەمەنفایە‌و ئۆریل ژانكارا كە تۆمەتبارە بەئاژاوەنانەوەو یاخیگەری لەزینداندایە بەدەنگی ئیسپانیەكان چونە پەرلەمانی ئەوروپاوە.


لەئیسپانیا ٣٨.٨٪ سۆشیالیستەکان ٢٠ کورسی بەدەستهێنا، حزبی راستی توندڕەو ڤاکس تەنها سێ کورسی بەدەستهێنا.


لەیۆنان حزبی محافزەکاری "دیموکراسی نوێ" ٣٣.٥٪ی دەنگەكانی بەدەستهێناو لەحزبی چەپی سیریزای سەرۆک وەزیری بردەوە كە تەنها 20% دەنگی یۆنانیەكانی بەدەستهێنا.


سەوزەكانی ئەوروپا براوە بون، بەتایبەتی لەئەڵمانیا‌و ئیرلەندا كە ژمارەی كورسییەكانیان لەپەرلەمانی ئەوروپادا لە ٥٠ كورسییەوە بەرز بۆوە بۆ ٥٧ كورسی. 


سەوزەكانی لەئەڵمانیا 20% دەنگی ئەڵمانەكانیان بەدەستهێناو پێش سۆشیال دیموكراتەكان كەوتن.


لەهەنگاریا حزبی دژە کۆچبەرانی "فیدز"ی ڤیکتۆر ئۆربانی سەرۆك وەزیر ٥٢٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناو ژمارەی كورسییەكانی لە١٣ کورسییەوە بو بە٢١ کورسی. 


ئۆربان وتی "ئێمە بچوکین بەڵام ئەمانەوێ ئەوروپا بگۆڕین".


وتیشی "ئەم هەڵبژاردنە دەستپێکی سەردەمێکی نوێ‌ دەبێ‌ لەدژی کۆچبەران".






    

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×