2021-09-01   566     
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكیدا ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كرد، وتیشی، كۆتایمان بە شەڕێكی شكستخواردوو هێنا.
ئاوێنه: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە وتارێكیدا رایگه‌یاند، كرده‌ی چۆڵكردنی ئه‌فغانستان به شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌نجامدرا، جیا له‌وه‌ش مه‌ترسیی و ئه‌سته‌مییه‌كی زۆر رووی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد.
بایدن وتیشی: دوای شه‌ڕێكی 20 ساڵه‌ی شكستخواردوو لەئەفغانستان به‌ڵێنماندا كۆتایی پێبهێنین و بكشێینه‌وه، بەڵام تا ئێستا (100) تا (200) ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان ماون، به رێژه‌ی (%90)ـی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه بڕیاری جێهێشتنی ئه‌فغانستانیاندا رۆیشتن و جێیانهێشت.
سەرۆكی ئەمەریكا ڕوونیشیكردەوە، دڵنیابووین كه چه‌كدارانی تاڵیبان، پابه‌ند ده‌بن به سه‌لامه‌تی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ئه‌فغانستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بژارده‌ی ئێمه له ئه‌فغانستان، یان كشانه‌وه بوو، یانیش به‌رده‌وامی جه‌نگ، هەروەها كار له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین، كه له ئێستادا ژیانیان له مه‌ترسیدایه، تا ئه‌فغانستان جێبهێڵن.