لە شارێكی نیوزلەندا كەسێك بە چەقۆ شەش هاوڵاتی برینداركرد
  2021-09-03       394       

ئەمڕۆ هەینی، كەسیك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر سەردانكەرانی سوپەرماركێتێكی شاری ئۆكلاند لە نیوزلەنداو شەش كەسی برینداركرد، هێرشبەرەكە لەدوای یەك خولەك لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوەو سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەش هێرشەكە بە تیرۆریستی ناودەبات و دەڵێت: هێرشبەرەكە كەسێكی توندڕەوی لایەنداری بیری داعش بوە.

ئاوێنە:جاسیندا ئەردیرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا، رایگەیاند، لەو شەش كەسەی بریندارن، برینی سیانیان سەختە.

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا، روداوەكەی بە "هێرشێكی تیرۆریستی" ناوبردو رایگەیاند، هێرشبەرەكە هاوڵاتییەكی سریلانكی بوە كە لە ساڵی 2011 هاتۆتە نیوزلەنداو كەسێكی توندڕەو و لایەنگری بیری داعش بوەو لەژێر چاودێری دەزگا هەواڵگرییەكاندا بوە.

بەقسەی سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا، هێرشبەرەكە دوای 60 چركە لە ئەنجامدانی هێرشەكە لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×