رۆیتەرز: مەلا برادەر سەرۆكایەتی حكومەتە نوێیەكەی ئەفغانستان دەكات
  2021-09-03       448       

ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، لەزاری سێ سەرچاوەیەكی نێو بزوتنەوەی تاڵیبانەوە بڵاویكردۆتەوە كە مەلا عەبدولغەنی برادەر، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان، سەرۆكایەتی حكومەتی نوێی ئەفغانستان دەكات كە بڕیارە بەم نزیكانە رابگەیەنرێت.

ئاوێنە: ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسەكەیان وتوە، جگە لە مەلا برادەر كە سەرۆكایەتی حكومەتی نوێی ئەفغانستان دەكات، هەریەكە مەلا محەمەد یەعقوب كوڕی مەلا عومەر كە باوكی یەكێكە كە دامەزرێنە كۆچكردوەكانی بزوتنەوەی تاڵیبان و هەروەها شیر محەمد عەباس ستانیكزای، پۆستی باڵایان لە حكومەتە نوێیەكەی تاڵیباندا دەبێت.

بەپرسێكی تاڵیبان كە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت بە رۆیتەرزی وتوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی ئامادەكارییەكان بۆ راگەیاندنی حكومەتی نوێی ئەفغانستان گەیشتونەتە قۆناغی كۆتایی، سەرجەم سەركردە باڵاكانی تاڵیبان گەیشتونەتە كابوڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×