2021-09-03   706     
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دەستوەردان لەپێکدادانەکانی هه‌رێمی پەنجشیری ئەفغانستان ناکات.
ئاوێنه: جۆنن کیربی، وتەبێژی لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا سوپای ئەمریکا هاوکاری ئەو هێزە خۆجێییانە دەکات کە لە ویلایەتی پەنجشیر بەرهەڵستی دەسەڵاتی تاڵیبان دەکەن یان نا؟ رایگەیاند، ''ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لەئەفغانستان کۆتاییهاتووە''.
کیربی باسی لەکشانەوە لە ئەفغانستان کرد‌و وتی، ''خوێن و سامانمان خەرج کرد بۆ ئەوەی ئەفغانستان دووبارە نەبێتەوە بە بەندەرێکی ئارام (بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان) و لەو قۆناغەشدا هاوکاربووین تا هێزەکانی ئەفغانستان دەسەڵات و توانایان لە گۆڕەپانەکەدا هەبێت، بەڵام بە روونی کەس پێشبینی ئەوەی نەکرد ئەوان نەتوانن بجەنگن''.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پشتیوانی گرووپەکانی پەنجشیر دەکەن دژ بە تاڵیبان لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و گرووپە خۆجێییەکاندا؟ کیربی وتی،''ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە''.
وته‌كانی جۆنن کیربی له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان تاڵیبان له‌شه‌ش لاوه هێرشیكرده سه‌ر دۆڵی په‌نجشیر، به‌ڵام له‌یٔه‌نجامدا 112 چه‌كداری تالیبان كوژران و 200 چه‌كداریش له یٔیماره‌تی ده‌وڵه‌تی یٔیسلامی بریندار بوون.
یٔه‌م هێرشه، دوای هێرشی شه‌وی 31ی یٔاب (یٔۆگه‌ستی 2021) دێت كه له‌دوو قۆڵه‌وه تاڵیبان هێرشیكرده سه‌ر په‌نجشیر یٔه‌ویش له‌ده‌روازه‌ی خواك له‌خۆریٔاوا و سوتۆل له باشور، كه بۆته هۆی كوژرانی شه‌ش چه‌كداری تاڵیبان و دوو چه‌كداری به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی یٔه‌فغانستان.
دانیشتوان‌و چه‌كدارانی دۆڵی په‌نجشیر كه بوونه‌ته گرێكوێره‌ی دڵی تاڵیبان به‌هه‌مانشێوه‌ی ساڵانی 1996-2001 دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌ستاونه‌ته‌وه و ناچنه ژێر ركێفی تاڵبیان.