لەسەر دزینی "بوتڵی غازو موبەڕیدە" دو تۆمەتبار لە قەڵادزێ دەستگیركران
  2021-09-03       239       

پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، هێزەكانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچون دو تۆمەتباریان بەتاوانی دزیکردن دەستگیرکرد.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و بە وتەی خۆیان "لە دوکان و ماڵان بوتڵی غاز و موبەڕیدە و ئەشیای تریان دزیوە."

بەقسەی پۆلیس، ئەو دو تۆمەتبارە بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×