سەرۆکی روسیا بارودۆخی ئەفغانستان به‌كاره‌سات وه‌سف ده‌كات
  2021-09-03       780       
ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی روسیا بارودۆخی ئەفغانستان به‌كاره‌سات وه‌سف ده‌كات‌و رەخنەی لەسیاسەتی ئەمریکا لەو وڵاته‌ ده‌گرێت‌و رایگەیاند، ئەمریکا بۆ ماوەی دوو دەیە لەئەفغانستان مایەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبو. 
 
ئاوێنه‌: ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداریکردنی لە "کۆڕبەندی ئابوریی رۆژهەڵات" کە لەشاری "ڤلادیڤۆستۆک"ی رۆژهەڵاتی روسیا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند، ئەمریکا بۆ ماوەی دوو دەیە لەو وڵاتە مایەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبو. وتیشی‌، بارودۆخی ئەفغانستان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا کارەساتە. 
 
ئه‌وه‌شی‌ وت، ئەمریکییەکان کە کەسانی زۆر پراگماتیکین زیاتر لە 1.5 تریلیۆن دۆلاریان لەماوەی ئەو ساڵانەدا لەئەفغانستان خەرجکرد، "بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ هیچ". 
 
ڤلادیمیر پوتن وتی‌، "ئەگەر سەیرێکی ئەو خەڵکە بکەیت کە ئەفغانستان جێدەهێڵن و کاردەکەن بۆئەوەی بگەنە ئەمریکاو وڵاتانی هاوپەیمانی، ئەوا تێدەگەیت کە کارەسات لەو وڵاتەدا رودەدات".
 
سەرۆکی روسیا به‌پێویستیزانی‌ كه‌ تا زوتر تاڵیبان پەیوەندی بەخێزانی وڵاتانی شارستانییەوە بکات، ئاسانتر دەتوانرێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×