بەگوێرەی میدیاكانی پەكەكە، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازیی توركیا، منداڵێکی حەوت ساڵانی کوردی لە گەڕەکی تورگوت ئۆزالی ناوچەی هەزەخ-ی سەربە شرناخ شێلاوەو بەوهۆیەوە منداڵەکە گیانی لە دەستدا.
ئاوێنە: منداڵەكە ناوی "مهراچ میرئۆغڵو" بوەو بە پاسكیل لە گەڕەكی خۆیان یاری كردوە، لەو كاتەدا ئۆتۆمبێلە زرێپۆشێكە توركیا شێلاویەتی.
دوای ئەوەی منداڵەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت و گیانی لە دەستدا.
لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە، ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و خەڵک لە جێی روداوەکە کۆبونەوەو بەشێکیشیان چونە نەخۆشخانە.