لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی قۆناغی دوەمی شەقامی 150 مەتری كرا
  2021-09-04       335       

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەڕەسمی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی قۆناغی دوەمی شەقامی 150 مەتری ھەولێر کرا كە زیاتر لە حەوت كیلۆمەتر دەبێت.

ئاوێنە: عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت"دوای رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی قۆناغی دوەمی شەقامی 150 مەتری دەستپێبکات، ئەمڕۆ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا و، لەم ھەفتەیە لیژنەی سەرپەرشتیکردنی بۆ دیاری دەکرێت، کارەکان بە شێوەیەکی چڕ دەست پێدەکەن، کە حەوت کیلۆمەتر دەبێت، شەقامی سەرەکی ھەولێر کەسنەزان و ھەولێر شەقڵاوەیە، ئەوەش دەبێتە ئاسانکاری بۆ ھاوڵاتیان و کەمبونەوەی جەنجاڵی و گەشەکردنی ئابوری و ھەبونی دەرفەتی کار."

عەبدولواحید ئەحمەد وتیشی"لە چەند رۆژی داھاتو دیاری دەکرێت پێویستە لە ماوەی چەند ئەو پڕۆژە تەواو بێت، بەڵام کۆمپانیای ھێمن گروپ، لەو ماوەی بۆی دیاری دەکرێت، زوتر تەواوی دەکات و کارەکانی دواناخات."

ئەحمەد باسی لەوەشکرد"ئێستا پارەکەشی بۆ تەرخان کراوە و وردبینی دەکرێت و بەپێی کاتەکە دیاری دەکرێت، بەڵام پڕۆژەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوەو، لە چوار شەقام پێکدێت دوی سەرەکی و دوی خەدەمی دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×