بافڵ تاڵەبانی: عەبدوڵا خەیات کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو
  2021-09-04       653       
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند “عەبدوڵا خەیات” پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو”.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی :

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات

ھونەرمەندان و ھاوڕێ و ھونەردۆستان

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە (عەبدوڵای خەیات)مان پێگەیەشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمیی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین و بەشداری خەمتانین.

ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو.

هیوای سەبووری بۆ خێزان و بنەماڵەکەی دەخوازین و ڕۆحی کاک عەبدوڵا شاد و ئارام بێت.

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×