2021-09-04   556     
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی "EMA" لهبارهى وهرگرتنى ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت، "پێویست نییه".
ئاوێنە: بهگوێرهى بەیاننامەیهكى ئاژانسە ئەوروپییەکە، "ئەو ڕاسپاردەیە بەپشتبەستنە بەو ڕاپۆرتە تەکنیکییەی کە لەناوەندی ئەوروپی بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکانو خۆپاراستن لێی "ECDC" دەرچوە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، دەبێت کوتانی زیادە بۆ ئەوکەسانە لەبەرچاوبگیرێت کە بەدەست لاوازییەکی توندی سیستەمی بەرگری جەستەیانەوە دەناڵێنن".
ڕونیکرۆدتەوە، لەپێدانی ژەمی زیادەی ڤاکسینی کۆرۆنادا دەبێت جیاوازیی بکرێت لەنێوان ئەوکەسانەی سیستەمی بەرگری جەستەیان بەهێزە و ئەوانەی بەدەست لاوازیی سیستەمی بەرگری جەستەیانەوە دەناڵێنن.
ئاماژهى بهوهشكردوه، هەندێک لەلێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە ژەمی سێیەم وەڵامدانەوەی بەرگری لای ئەوکەسانەی سیستەمی بەرگری جەستەیان لاوازە باشتر دەکات، بۆیە باسیان لەوەکردوە، پێویستە بژاردەی پێدانی ژەمی زیادە بەو چینانە لەبەرچاو بگیرێت.
دەشڵێن:"دەکرێت ژەمی سێیەم وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ کەسانی بەساڵاچوی لاواز لەبەرچاو بگیرێت، نەخاسمە ئەوانەی لەجێگا داخراوەکاندا دەژین، وەک ئەوانەی لەخانەکانی چاودێریی بەساڵاچواندا ژیان بەسەردەبەن".