وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێژه‌ى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى به كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو به‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌مترین رێژه‌ى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگى ڕابردوو تۆماركراوه.
ئاوێنه: به‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 6687پشكنینى نوێ له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ڕێژه‌یه 442 كه‌س توشى كۆرۆنابوون و 2128كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و 12 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌و 12كه‌سه‌ى به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه 4كه‌س له سلێمانى 4كه‌س له‌دهۆك، 3كه‌س له‌هه‌ولێر، 1كه‌س له هه‌ڵه‌بجه.
توشبونى 442كه‌س به‌كۆرۆناو گیانله‌ده‌ستدانى 12 كه‌س به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌مترین رێژه‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدانه له‌ماوه‌ى مانگى ڕابردودا كه توشبوو له سه‌رو 500كه‌س و گیانله‌ده‌ستدان له‌نێوان 14 تا 28 كه‌سدابوه.