وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە نوسراوێکدا داوای ئامار و ناوی سەرجەم قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات.
ئاوێنه: بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بە واژۆی د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم کراوە، تیایدا داوای ناردنی ئاماری قوتابی و خوێندكارە یەكەمەكانی سەرئاستی بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان كراوە بۆ ساڵانی 2016 تا 2020، لەماوەی هەفتەیەکدا.