ئیلھام ئەحمەد: ھێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاڤا و باکوری سوریا تێکدانی سەقامگیرییە
  2021-09-04       345       

ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامانجی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا و باکوری سوریا تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.

ئاوێنه‌: "ئیلھام ئەحمەد" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، تورکیا بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ھێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤا و باکوری سوریا زیادکردووە.

وتیشی، ھەرچەندە لە ئێستادا لە سوریا ئاگربەست ھەیە، بەڵام ئەمریکا و روسیا ئاگاداری ھێرشەکانی تورکیا بوون بۆ سەر گرێ سپی و سەرێکانی تورکیا ئەو پەیامەشی پێداون کە ھێرشەکانی بۆ ئەو ناوچانە راناگرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×