به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومهلهزرهزانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تێكڕای پله‌ی گه‌رمی له مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ له وێسگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی بریتی بو له 34.2 پله‌ی سیلیزی، له‌كاتێكدا ساڵی 2014 له‌هه‌مان مانگدا تێكڕای پله‌ی گه‌رما 37.2 پله‌ی سیلیزی بو.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌وهه‌ر حه‌مه‌لاو لێپرسراوی به‌شی كه‌شوهه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومهلهزرهزانی رایگه‌یاندوه، تێكڕای پله‌ی گه‌رمی له مانگی (ئاب/8)ی 2021 له وێستگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی بریتی بو له 34.2 پله‌ی سیلیزی، به‌راورد به تێكڕای پله‌ی گه‌رمی له مانگی (ئاب/8)ی 30 (سی) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه بریتی بو له 33.6 پله‌ی سیلیزی ته‌نها 0.6 پله به‌رزتر بوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ته‌نها له هه‌ر سێ ساڵه‌كانی 1998 و 1999 و 2000 كه ساڵانی كه‌م بارانی بون، تێكڕای پله‌ی گه‌رمی له مانگی (ئاب/8)دا گه‌یشتوه‌ته 37.2 پله‌ی سیلیزی، له ساڵی 2016شدا پله‌ی گه‌رما 34.9 پله بوه.
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له پارێزگای سلێمانی پله‌كانی گه‌رما 40 پله، له هه‌ولێر 38 پله، له كه‌ركوك 41 پله، له هه‌ڵه‌بجه 42 پله و له‌دهۆكیش 37 پله‌ی سیلیزی بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له قه‌زای خانه‌قین تۆماركراوه كه 46 پله‌ی سه‌دی بو، له كه‌لاریش 45 پله‌ی سه‌دی.