2021-09-04   660     
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌ستپێكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی له پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستپێكرد.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئه‌مڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی بازرگانی له ڕێگه‌ی تیمه‌كانیه‌وه، ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك له به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه.
سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی وەزارەتەكە پێكدێت له شه‌كر، نۆك، فاسۆلیا ، دۆشاوی ته‌ماته و برنجی به‌سمه‌تی.
بڕیاریشە له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كه بگه‌یه‌ندرێته سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكە.
هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە “هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناو سه‌به‌ته‌ی خۆراك له باشترین كوالێتی و له وڵاتانی جیهانه‌وه هاورده‌كراون”.