پارتی لەسەر کوژرانی حەوت گەریلای هەپەگە ھاتەدەنگ
  2021-09-05       815       
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانی هەپەگە سەبارەت بە کوژرانی حەوت گەریلایان لە خەلیفان لەلایەن پارتییەوە دەداتەوە و دەڵێت، ” ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە ڕاستییەوە”.

ئاوێنە: لە ڕوونکردنەوەیەکدا مەحمود محەمەد ڕایگەیاندووە، ” ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون، بەگشت لایەکی ڕادەگەیەنین ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە ڕاستی”.

وتەبێژی پارتی ناوهێنانی پارتی لەلایەن هەپەگەوە بە پاساوێک بۆ کارە نایاساییەکانیان ناودەبات و دەڵێت، “مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نایاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیانبداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چیە و پەیوەنییان بەو دەڤەرەوە چیە؟”
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×