2021-09-05   687     
خالید رهنجدهر، برای مهلا كرێكار رایدهگهیهنێت كه تهندروستی براكهی زۆر باشه و رۆژانهی به وهرزشكردن و نووسین بهرێدهكات، دهشڵێت: "ماوەیەکە رێگە نادەن پارەی خەرجی رۆژانەی لە خێزانەکەیەوە پێبگات".
ئاوێنە: خالید رهنجدهر له بڵاوكراوهیهكدا رایگهیاند: "دوێنێ شەممە 4ی ئهیلوولی 2021، لەپەیوەندییەکدا بە سکایپ مامۆستام بینی و هەواڵی تەندروستیم لێپرسی، سوپاس بۆ خوا تەندروستی زۆر باشە و رۆژانە بە نووسین و وەرزش بەڕێدەکات".
ئهوهشی وتووه: "ماوەیەکە رێگە نادەن پارەی خەرجی رۆژانەی لە خێزانەکەیەوە پێبگات، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا پێداچوونەوەی بە لیستی تیرۆردا کردووە و، ئەو سزایانەی لەسەر ئەوکەسانە هێشتووەتەوە کە لە لیستی تیرۆردان، لهكاتێكدا مامۆستا كرێكاری له لیستی تیرۆری یهكێتی ئهوروپادا نییه".
له بارهی سزاكانهوه نووسیویهتی: "یەکێک لەو سزایانە سڕکردنی پارە و ماڵی ئەو کەسانەیە کەناویان لەو لیستەدایە، هەروەها رێگریکردن لە گەیشتنی پارە پێیان، پێدەچێت ئیدارەی زیندانەکەی مامۆستا کرێکار ئەو سزایەی لەسەر زیندوکردبێتەوە بۆیە ناهێڵن پارەی خەرجی رۆژانەی لە خێزانەکەیەوە پێبگات".
خالید رهنجدهر باسی لهوهشكردووه: "مامۆستا کرێکار بۆ ئەوەی تەلەفۆن بۆ ماڵەوە بکات دەبێت بڕێک پارە بدات بە ئیدارەی زیندانەکە، هەورەها ئەگەر بیەوێت جلوبەرگ یان خواردنێک بکڕێت دەبێت بیکاتە لیستێک و بیدات بە ئیدارەی زیندانەکە بۆ ئەوەی بۆی بکڕن و دەبێ هەر خۆشی پارەکەی بدات".
براكهی مهلا كرێكار ئهوهشی وتووه: "لە چەند بانکێک لە ئەوروپاوە خێزانەکەی هەوڵیان داوە پارەی خەرجی بۆ بنێرن، بەڵام بانکەکان وتوویانە کە گەمارۆی ئابووری لەسەرە و ناتوانن پارەکەی بۆ رەوانە بکەن".