2021-09-05   2516     
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دو به‌رپرس له‌هه‌ردو زۆنی سه‌وز و زه‌رد خاوه‌نی فڕۆكه‌ی تایبه‌تین و ده‌شڵێت، "ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مانه به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن، ھی ئه‌و منداڵه بێ باوكه‌یه كه دایكی پاره‌ی نیه جلی خوێندنی بۆ بكڕێت.
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "من ده‌زانم ئه‌و پاره‌ی له قاچاخچێتی و زه‌وی و نه‌وت و گه‌نده‌ڵیه‌كانی دیكه سه‌دان ھێنده زیاتره له كڕینی دو فڕۆكه یه‌ك به 30.000.000 (سی ملیۆن) دۆلار، به‌ڵام بێ ویژدانیه‌كه له شوێنێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ی من ده‌زانم دوان لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له ھه‌ردو زۆنه‌كه دو فڕۆكه‌یان ھه‌یه بۆ گه‌شتی تایبه‌ت ره‌نگه ھی دیكه‌ش ھه‌ی بێت من زانیاریم نیه، كۆی خه‌رجی و تێچونی ساڵانه ئه‌گه‌ر گه‌شتی كه‌میش بكه‌ن 2 ملیۆن دۆلاره".
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر ئه‌م دو به‌رپرسه له ساڵێكدا 3 (سێ) گه‌شت بكه‌ن، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیش به‌كرێ بگرن نزیكه‌ی 300.000 (سێسه‌د هه‌زار) دۆلار ده‌ده‌ن به‌كرێ، واته جگه له ملیۆنان دۆلاری كڕینی فڕۆكه، خه‌رجی ساڵێكیان نزیكه‌ی حه‌وت ھێنده‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ گه‌شتكردن ته‌نیا بۆ خۆیان به‌كرێ بگرن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "بزانن ئه‌مانه چه‌ند بێ باكن به پاره‌ی میلله‌ت، ئه‌مانه نه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاماده‌نین گه‌شت بكه‌ن، ئاماده‌نین فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیش بگرن به‌ته‌نیا گه‌شت بكه‌ن، لایان ئاسایه له ساڵێكدا یه‌كجار كاری پێبكه‌ن و سی ملیۆن دۆلارێ پێبده‌ن و خه‌رجی ساڵێكیشی دو ملیۆن دۆلار بێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مانه به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن، ھی ئه‌و منداڵه بێ باوكه‌یه كه دایكی پاره‌ی نیه جلی خوێندنی بۆ بكڕێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له دونیادا ده‌یان بازرگان ھه‌یه به پاره‌ی تایبه‌تی خۆیان و بۆ كاری خۆیان فڕۆكه‌یان ھه‌یه‌و به‌كاری ده‌ھێنن سه‌رچاوه‌ی دارایی دیاره، ئه‌مه ڕێگا پێدراوه، سه‌رۆكی وڵاتان و ئه‌وانه‌ش پۆستی فه‌رمیان ھه‌یه به‌ھێڵی گشتی وڵاته‌كه‌یان گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌س ئه‌مانه‌ی ئێمه كه پۆستی فه‌رمی حیزبی و حكومیان ھه‌بو به كام پاره كڕیان، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوه ئه‌وه‌ی بۆ دوكان و مێرگه‌پانیش به كۆپته‌ر بچن بۆ سنوری ھه‌ولێریش ھه‌مان شت ڕاسته".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "دروستكردنی ئه‌م جیاكاریه‌و ئه‌م بێویژدانیه ھی ئه‌وه‌یه نه‌فره‌تی لێبكه‌یت نه‌ك پشتیوانی بكه‌یت له ھه‌ڵبژاردن و ببیته به‌شێك له سته‌مكاری".