شاندێکی باڵای جەهەپە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد
  2021-09-05       479       

بۆ یەکەمجار شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە. 
  
ئاێنه‌: بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی حکومەتی هەرێم، ئەمرۆ یەکشەممە،  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد.  

دەشڵێت، "جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری سڵاو و ڕێزی کەمال کلیچیدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، گوتیشی ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی گەلی کۆمارییە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش."  

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە "تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەدا و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لە گەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندی وڵاتەکەیە."  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×