2021-09-05   292     
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی پێداچونه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربڕینی راو و سه‌رنجی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پرۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كاندا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج له‌و بڕیاره‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومی وه‌زیران/ ئه‌نجومه‌نی ئابوری ژماره 8593 له رێكه‌وتی 15-7-2021 و ئاماژه به فه‌رمانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ژماره 3885 له رۆژی 1-8-2021، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان، بڕیارماندا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی راو و سه‌رنجی وه‌زاره‌تمان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ئاراسته‌مان ده‌كرێن به‌م شێوه‌یی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان راو و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی پارێزگاكانه‌وه.
دوه‌م: پرۆژه بازرگانییه‌كان راو و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی پارێزگانه‌وه.
سێیه‌م: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی خودی به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ره‌وه و ئه‌ندامیه‌تی فه‌رمانبه‌ری پسپۆر.
چواره‌م: هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر موڵكی وه‌زاره‌تمان بێت پێویسته ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت.
پێنجه‌م: وێنه‌یه‌ك له راو و سه‌ره‌نجه‌كان بۆ زانین ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بكرێته‌وه.