پۆلیسی دهۆك باسی دزینی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلارو 4 كیلۆ زێڕ دەكات
  2021-09-05       279       
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك، له‌سه‌ر دزییه‌كه‌ی دهۆك، كه‌ هاوڵاتییه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بڕی 2.6 ملیۆن دۆلار و 4 كیلۆ زێڕی لێدزراوه‌، زانیاری دەخاتەڕوو.

ئاوێنە: لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند: دوای 6 كاتژمێر له‌ رووداوێكی دزیكردن، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ (ماڵتا) ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ماڵی بازرگانێك دزی لێكراوەو بڕی 2 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار و 4 كیلۆ زێڕ و 2 ملیۆن دینار له‌ ماڵه‌كه‌ دزراوه‌.

گوتیشی: پۆلیسی دهۆك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ دزییه‌كه‌ كردووه‌ و سه‌رجه‌م زانیارییه‌ نهێنییه‌كانی لایه‌، به‌ڵام تا لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو نه‌بێت، زانیارییه‌كان بڵاو ناكرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ئاگادار نه‌بن و بۆ ڕێگەی بەدیل نەگەڕێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا پۆلیسی دهۆك دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد، كه‌ 42 هه‌زار و 100 دۆلاری سه‌خته‌یان پێگیراوه‌، ویستوویانه‌ له‌ بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×