ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی گروپێكی سەربە داعش بڵاودەكاتەوە
  2021-09-05       430       

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی گروپێكی سەربە داعشی بڵاوكردەوەو دەڵێت"پیلان و بەرنامەیان هەبو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لەناو شاری هەولێر ئەنجام بدەن."

ئاوێنە: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەو گروپە تیرۆریستییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامی گروپی تیرۆریستی داعش چالاک کراونەتەوە و لەلایەن ئەمیرێکی ئەمنی ناسراو بە (ئەبو حارس) فەرمانیان پێدراوە بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن."

بەپێی راگەیەندراوەكە، گروپەكەی داعش "هەوڵیانداوە بۆمبی چێندراو بۆ ناو شاری هەولێر بهێنن و لەنێو شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستی پێ ئەنجام بدەن و کەسانی بیانی و ئەمنی بکەنە ئامانج."

ئاماژەی بەوەشداوە كە بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر "توانراوە پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، ئەندامی ئەم تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و پیلانەکەیان پوچەڵ بکرێتەوە."

جگەلەوەی سێ لە تۆمەتبارەکان تەمەنیان خوار 18 ساڵەو ناو و دەموچاویان شاردراوەتەوە، ناوی ئەندامانی دیكەی گروپە "تیرۆریستییەكەی داعش" پێكدێن لە:

- حەیدەر عەبدولوەهاب جحێشی
- ئەحمەد هەیسەم ئەحمەد جحێشی
- سەدام عەزیز عەبد عیدێوی
- حەمزە ئیبراهیم وسمی عوبێد

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×