بافڵ تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین جەخت لەسەر "یەكڕیزیی كورد" دەكەنەوە
  2021-09-05       259       

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و سەڵاحەدین ئەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە دیدارێكی نێوانیاندا، جەختیان لەسەر یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لایەنە كوردییەكان كردوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، سەڵاحەدین بەهادین بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتو پێشوازیكردوە لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیشكرایەوە "لەسەر یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كە پێویستیەكی بنچینەییەو

پێویستیشە ئەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیە بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چونكە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیهان زۆر خێراو لەناكاو رودەدەن بۆیە پێویستە كورد بەرچاو ڕون بێت لەئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتودا."

لەكۆتایی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×