سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم: رێكاری یاسایی دژبە "گۆڤەند" دەگیرێتەبەر
  2021-09-05       898       

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچونی كەیسی بڵاوكردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك كە كەسێك بەناوی "گۆڤەند" لە سۆشیال میدیا بڵاویكردۆنەتەوەو دەشڵێت: رێكاری یاسایی دژ بەو كەسە دەگیرێتەبەر.

ئاوێنە: بەم دواییانە كەسێك بەناوی "گۆڤەند" لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی ژمارەیەك كچ و كوڕی بڵاوكردۆتەوە كە تێیاندا ئەو كچ و كوڕانە بەجیا، قسەی نەشیاو  بەخۆیان دەڵێن لەبەرامبەر ئەوەی "گۆڤەند" دەستبەرداری بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەیان ببێت كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەیانی كردوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەسەرپەرشتی دادوەر ئازاد حەسەن ئەحمەد، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنجامدراوە.

كۆبونەوەكە بە ئامادەبونی سلێمان موحسین، بەرێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، موقەدەم فەرمان محەمەد مەولود، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر، دادوەر مەروان بورهان، بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی هەولێر، دادوەر پشتیوان سمکۆ، بەرپرسی مافی گشتی هەولێر، دادوەر خەڵات نەجمەدین موفتی، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و دادوەر ئاریان نورەدین، ئەندامی دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بەڕێوەچوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە نەشیاوەی دەربارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە کەسێک بە ناوی (گۆڤەند) بڵاوی کردۆتەوە لە سۆشیال میدیا بەم دواییە، کە (استهتاره) بەو ئافرەت و پیاوانەی کە لە گرتە ڤیدیۆکان ناویان هاتوە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پێداچونەوەی ئەم بابەتە و چەند رێکارێکی یاسایی دژ بەو کەسە بگرێتە بەر."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×