وێنە..لە روداوێكی هاتوچۆدا لە ئاغجەلەر، چوار كەس گیانیان لەدەستدا
  2021-09-05       337       

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، روداوێکی هاتوچۆ لەناحیەی ئاغجەلەری سەربە قەزای چەمچەماڵ بوە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربونی کەسێکی تر كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی قەزاەكە رایگەیاندوە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی ئاغجەلەر چوار كەس گیانیان لە دەستدا.

روداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای تایبەت و تانكەرێكدا بوە.

هەڵکەوت حەمە نەجم ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو چوار كەسەی گیانیان لەدەستداوە پێكدێن لە منداڵێکی تەمەن دو ساڵان و دو کچی تەمەن 18 و 25 ساڵان و کوڕێکی تەمەن 24 ساڵان.

هەروەها وتوشیەتی، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵانیش لە روداوەکەدا  برینداربوەو لەئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت و تەرمەکانیش دوای ڕێکارەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران.

بەپێی زانیارییەكان ئەو چوار كەسەی گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ بریندارەكە، سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن و خەڵكی چەمچەماڵن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×