2021-09-06   827     
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌نوسی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی یه‌كلاكرده‌وه كه زیاد له موچه‌یه‌كیان وه‌رگرتوه و رایگه‌یاند، بڕى ئه‌و موچه‌یه‌ى زیاتر له‌موچه‌یه‌ك وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن موچه‌خۆران له‌دواى 1ى (ته‌موز)ی 2020 لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، به‌پێى ماده‌ى (14/أ) له‌یاساى چاكسازى ژماره (2)ى ساڵى 2020 دوابه‌دواى ڕێنمایی دارایی ژماره (5)ى ساڵى 2012 بڕیاردرا به‌ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك رێنمایی.
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، بڕى ئه‌و موچانه‌ى كه وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ى زیاتر له‌موچه‌یه‌كیان وه‌رگرتوه له‌پێش 1ى (ته‌موز)ی 2020 لێیان وه‌رناگیرێته‌وه به‌پێى یاساى سه‌ره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕى ئه‌و موچه‌یه‌ى زیاتر له‌موچه‌یه‌ك وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن موچه‌خۆران له‌دواى 1ى (ته‌موز)ی 2020 لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ته‌نها ئه‌و موچه‌یه وه‌رده‌گرێت كه خۆى هه‌ڵیبژاردوه‌و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كیش پێش ئه‌و به‌رواره لێیان وه‌رگیرابێ بۆیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "بڕى لێ وه‌رگیرانه‌وه‌كه له‌موچه‌خۆر كه له‌بڕگه‌ى (2) هاتوه به‌ڕێژه‌ى (1/5)ى كۆچى موچه‌كه‌ى (بنه‌ڕه‌تى‌و ده‌رماڵه) زیاتر نه‌بێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كارى پێده‌كرێت و له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه.